زارى کرمانجى:
ئێران زیاتر له 20 كه‌سی ده‌ستگیركردوه كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رانی باڵای هه‌واڵگری و به‌رپرسانی سه‌ربازی و كارمه‌ندانی میوانخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له تاران هه‌یه.
ئەو دەستگیرکردنە وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دێت، به‌رامبه‌ر به پێشێلكارییه‌كی ئه‌منی “گه‌وره” یە كه بووه هۆی کوژرانى ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه*ما*س.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه ئاست به‌رزانه دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه دێت، بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران، سه‌ردانی تارانی كرد و له باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به میوانداری له باكوری تاران مایه‌وه و دواتر كرایه ئامانج.
به وته‌ی دوو به‌رپرسی ئێرانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرابكرێت، به‌هۆی هه‌ستیاری لێكۆڵینه‌وه‌كان، “شانه‌ی هه‌واڵگری تایبه‌تمه‌ندی سوپای پاسداران ده‌ستیان به‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا گرتووه.