زارى کرمانجى:
سەبارەت بە پرسی پارێزگاری کەرکووک و پۆستە ئیدارییەکان، ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەرسێ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە.
بڕیاربوو دوێنێ نۆ ئەندامی ئەنجوومەن بەبێ بانگەوازی کۆبوونەوە لەلایەن ڕاکان جبووری کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەجیا لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ فراکسیۆنی بابلیۆن، ئەمەش لە پێناو ئەوەدایە کە بە جیا گوێ لە داواکاری هەردوو لا بگیرێت.
نۆ ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکووک .