زاری كرمانجی-سۆران:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
هەروەها له کۆبوونه‌وه‌کەدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیری‌یان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەتهکانی کار.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له یادی 10 ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستە و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد، هه‌وره‌ها تیشکیان خسته سه‌ر ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شه‌نگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی.