زاری كرمانجی-بارزان
خانزاد تەتۆ مستەفا، خەڵكی گوندی بازێ دەڤەری بارزان، جگەلە هاوسەرەكەی زیاتر لە 35 كەس لە خانەوادەو خزم و كەسە نزیكەكانی، لەگەڵ 150 دانیشتووی گوندەكەیان ئەنفالكراون.
ئەم ئافرەتە بە چاوێكی پڕ فرمێسك و ناخێكی سووتاو باسی لە نەهامەتی و زوڵم و زۆردارەكانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو كرد، لە هەمبەر لە كارەساتی ئەنفال و بێسەرو شوێن كردنی هاوسەرو خزم و كەس و ناسیاوانی كرد و ڕایگەیاند، زیاتر لە 41 ساڵە تەسبیح و كاتژمێرو پێداویستییەكانی هاوسەرەكەم هەڵگرتوون و تەنانەت تەسبیحەكەشم نەششوشتەوە ڕۆژنە بۆنی دەكەم و سەبووری خۆمی پێوە دەهێنم”.
گووتیشی: ” دوای ئەنفالكردن و بێسەرو شوێنكردنی هاوسەرەكەم، وەك دایكێك هاوشێوەی هەزاران ئافرەت و خێزانی ئەنفالكراوان ئەركی خێزانی زیاترمان كەوتە سەر شان و كۆڵمان نەدا منداڵەكانمان پەروەردە كردن و ڕووبەڕووی سەختی ژیان بووینەوە.