زاری كرمانجی-ڕواندز
لە گوندی گەرەوانی خوارو سەربە قەزای ڕواندز بایەخێكی زۆر بە چاندن و ڕواندنی بەربوومی سماق دراوە، لە ئێستاشدا كاتی كاتی پێگەیشتن و كۆكردنەوەی بەرهەمەكەیەتی”.
ترشی سماق وەك بەهاراتێك بەكار دێت و بۆ زۆربەی خواردنەكان و تام و چێژێكی تایبەتی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆرانی تەندروستی خۆراك دەڵێن: ” ترشی سماق لە چەندین ڕووەوە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەسوودە”.
وەك پسپۆران باسی دەكەن: ” ترشی سماق دژە ئۆكسانێكی زۆر بەهێزە و هەوكردن كەم دەكاتەوە، هەروەها پارێزگاری لە ( DNA ) خانەكان دەكات بە تایبەت خانەكانی جگەر و كۆڵۆن و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و كۆلاجینی ناو لەش زیاد دەكات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و جومگە و ئێسك دەدات.
لەگەڵ ئەوەشدا بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزكردنەوەی كۆلستڕۆڵی باش و دابەزاندنی كۆلستڕۆڵی خراپ و یارمەتی دانی خۆپاراستن لە كێشەكانی كۆئەندامی هەناسە وەك گیرانی لووت و پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوانزا و هەوكردنی سییەكان و هەرس كردنی خۆراك و كەمكردنەوەی كێشەكانی كۆئەندامی هەرس و گەددەو چەندین چارەسەری تر بەسوودە”.