شەهلا ڕەشید- سۆران
بەرپرسی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، دەڵێت” پێویستە هەموو كەسێك پشكنین ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوون لە تووشبوونی هەوكردنی جگەر.
بەرپرسی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بڵاوكراوەیەكدا، ڕایگەیاند” گرنگترین پەیامی ئەم ساڵ بۆ خۆپارێزی لە هەوكردنی جگەر پشكنینە، چونكە بەشێكی زۆری خەڵك بێ ئەوەی ئاگادار بن و سەردانی پزیشك بكەن تووشی دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی خەڵكێكی زۆر لە جیهاندا و ساڵانە ژمارەی قوربانییەكانیش زیاد دەكات.
ئاشكراشیكرد” هەوكردنی جگەر بەزۆری بەهۆی هەوكردنی ڤایرۆسییەوە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی شێرپەنجە، لەكاركەوتن یاخود چەند نەخۆشییەكی تری جگەر.