زاری كرمانجی :
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:”ئە‌نفالی بارزانی‌یان وه‌ك هه‌موو تاوانكارییه‌كانی دیكه‌ی مێژوو، بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی ئازادیخوازی كوردستان بوو، به‌ڵام بووه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به نه‌وچه‌وانی ئه‌نجامده‌رانییه‌وه. هێز و وگوڕ و تینی زیاتری به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان دا و دلێرانه‌تر ڕووبه‌ڕووی سته‌م و دكتاتۆری بووه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، له یادی (٤١) ساڵه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییاندا، پەیامێكی بڵاوكردەوە و راگەیاند:” به شكۆدارییه‌وه یادی هه‌شت هه‌زار گه‌نج و پیاو و پیری بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه كه ٣١ی ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستی ئابی ١٩٨٣ له هه‌ڵمه‌تێكی دڕندانه‌ی ڕژێمی ئه‌وسای عێراقدا، له كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكانی هه‌ولێر بێسه‌روشوێن و كۆمه‌ڵكوژ كران. دروود بۆ گیانی پاكیان، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین، سڵاو له خێزان و كه‌سوكاریان.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌نفالی بارزانی‌یان وه‌ك هه‌موو تاوانكارییه‌كانی دیكه‌ی مێژوو، بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی ئازادیخوازی كوردستان بوو، به‌ڵام بووه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به نه‌وچه‌وانی ئه‌نجامده‌رانییه‌وه. هێز و وگوڕ و تینی زیاتری به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان دا و دلێرانه‌تر ڕووبه‌ڕووی سته‌م و دكتاتۆری بووه‌وه.
دووپاتی كردەوە، دایكانی میهره‌بانی بارزانی و بارزانییه‌كان به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌نفالدا به‌رگه‌ی هه‌موو ئێش و ئازار و لێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌یان گرت و له‌سه‌ر پێی خۆیان وه‌ستان. توانییان سه‌ربه‌رزانه منداڵه بێنازه‌كانیان به‌خێو و په‌روه‌رده بكه‌ن و نه‌وه‌یه‌كی دڵسۆز و لێهاتوو پێبگه‌یه‌نن. سڵاو له هه‌موو ئه‌و دایك و هاوسه‌ر و خوشكه شكۆمه‌ندانه‌ی له‌و هه‌موو ئازار و دۆخه سه‌خت و دژواره‌دا كۆڵیان نه‌دا، ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته، یارمه‌تیی لێقه‌وماوانی بارزانی‌یان دا. خزمه‌ت و دڵسۆزیی ئه‌وان هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت. دەشڵێت:” له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه كار و هه‌وڵمان بۆ ناساندنی ئه‌نفالی بارزانی‌یان و كاره‌ساته‌كانی دیكه‌ی گه‌لی كوردستان وه‌ك جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ییی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان و قه‌ربووكردنه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ینه‌وه.