حەسەن کەریم – سۆران :
ساڵی رابردوو ژمارەیەک بەشەناوخۆیی زانکۆی سۆران بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی داخران و هەر شوێنێک دەکرێتە بەشەناوخۆیی قوتابییان و مامۆستایان مەرجی سەلامەتی نەبێت،رێگە بەوە نادرێت بکرێنە بەشە ناوخۆیی.
مقەدەم شوان خالید بەڕێوەبەری بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران و سەرۆکی لیژنەی لاوەکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ساڵی ڕابردوو لەکۆی ٤٠ بەشەناوخۆیی زانکۆی سۆران و کۆلێژی تەکنیکی ٣٠ بەشە ناوخۆیی داخران، بە هۆی ئەوەی گونجاو نەبوون بۆ مانەوەی قوتابییان لەناویاندا، دواتر لەڕێگەی لێژنەکانی قایمقامیەتی سۆران و بەهاوکاری لێژنەی زانکۆی سۆران و لێژنەکانی بەرگری شارستانی سۆران هەڵسان بەڕاگرتنی گرێبەستی بەشەناوخۆییەکان تاوەکو بتوانن مەرجەکانی سەلامەتی بۆ قوتابییان دەستەبەر بکەن.
































































