مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگری ئەمەریكا ڕاگەیاند “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناخێكی زۆر هەستیار تێپەڕ دەبێت و دوور نییە جەنگێكی فراوان ڕوو لە ناوچەكە بكات، ئەگەر كار بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان نەكرێت.”
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ فلیپین قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان كرد و گووتی”ئەگەر گرژییەكانی ناوچەكە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە هێور بكرێنەوە، دروستبوونی جەنگێكی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەتمی نییە،”
دەشڵێت “ئەمریكا بەدوای هێوركردنەوەی بەرزبوونەوەی گرژییەكانی ناوچەكەدا دەگەڕێت.”