زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردەوە، لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ڕەجەب زبیَِر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، هەڵسان بە چاودێری كردن و پشكنینی چەندین شوێن لە (چێشتخانەكان بە تایبەت فاست فوودەكان وەك پیتزا_ گەس و فینگەر فرۆشەكانی سەر شۆستە و شەقامەكان)ی سەنتەری شاری سۆران”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكاندا، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستی سەرپێچیەكان تۆمار كران، سەرپێچیكاران سزادران و پسوولەی ئاگاداری و سەردانیكردنیان پێدرا لەپێناو گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان”.
هەروەها بەشێك لە شوێنەكان بەهۆی پابەندی تەواویان بە رێنماییەكان دەستخۆشیان لێكراو هیوای بەردەوامبوونیان بۆ خواستن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.
داواش لە هاووڵاتییان دەكرێت لەكاتی بینینی هەر سەرپێچیێك تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ ئاگادار بكەنەوە، لەرێگەیی ئەم ژمارە موبایلەیی خوارەوە:
(٠٧٥٠٦٦٢١٨٠٢)