بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
هەفتەى داهاتوو لە یەکێک لە ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سۆران، لەلایەن پۆلیسى دارستان و ژینگەى سۆران، چەندین باڵندەو ئاژەڵى کێوى ئازاد دەکرێن.
ئەمیر خۆشەوى، بەڕێوەبەرى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”هەفتەى داهاتوو لە ناوچەیەکى شاخاوی ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، چەندین باڵندەو ئاژەڵى کێوى ئازاد دەکرێن لەوانە؛ دوو باز، شەش ڕێوى، هەشت سمۆرەو چەندین کۆترو باڵندەى دیکە”.
هەروەها گووتیشى: ” ئەو باڵندەو ئاژەڵە کێویانە لەلایەن هاووڵاتییەکى ئاژەڵدۆستى خەڵکى سۆران کڕدراون و ڕادەستى ئێمە کراون، لە هەفتەى داهاتوو لە ڕێوڕەسمێکدا ئازادیان دەکەین”.