زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٣٠ / ٧ / ٢٠٢٤ ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە بناری چیای زۆزک لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، تیمەكانی ئاگر کوژێنەوە سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان و چوار تیمی پۆلیسی دارستان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو توانیان بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە بکوژێننەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانیمان، توانرا یەک باخچە و چەند بێستانێکی دێمی هاووڵاتییان و چەند خانووییەك لە سوتان ڕزگار بکرێن، وه هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو، تەنیا سووتانی ١٠ دۆنم پووش و پەڵاشی لێ کەوتەوە.
تێبینی …
لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بکەن . بـەم ژمارانە …
١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەکانی کۆرەک بە خۆراییە
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥