شەهلا ڕەشید- سۆران
خواردنەوەی قاوە لە ئێستادا بووەتە باوترین و خەڵكێكی زۆر لەو كاتانەی كە بێتاقەتن یاخود زۆر خەواڵۆن پەنای بۆ دەبەن، زۆرێك لە رێكخراوە تەندروستییەكان دەڵێن” باشترین كان بۆ خواردنەوەی قاوە دوای كاتژمێر 9ی بەیانیان و پێش كاتژمێر 7ی ئێوارەیە.
بی بی سی فارسی، لە بڵاوكراوەیەكدا، ئاماژەی بەوەكرد” قاوە زیاتر لە 15 سەدەیە جێگەی تایبەتی لە كولتوور و شێوازی ژیانی مرۆڤایەتیدا هەیە، ئەو قۆناغەیە كە تێیدا زۆرێك لە بیرۆكەی فیكری و كولتووری جیهانی مۆدێرنە، پێكهاتەی سەرەكیشی كافائینە و بە زۆرترین هاندەری دەروونی ناسراوە لە جیهاندا و كاریگەری هەیە لەسەر بیركردنەوە و هەستەكان.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” ئەم ماددەیە بۆ یەكەم جار لە میوەیەكی ڕووەكی ڕەنگ قاوەی بەناوی ئەرابیكا لە ئەسیوپیا دۆزرایەوە، زیاتر لە 90%ی بەرهەمهێنانی قاوە لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا ئەنجام دەدرێت و زۆربەیان دەكەونە ئەمریكای باشوور، بەڵام وڵاتانی دیكەی وەك ڤێتنام و ئەندەنوسیاش ڕۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانیدا، هەروەها بازاڕی بەكارهێنانیشی بەشێوەیەكی سەرەكی لە وڵاتانی پیشەسازیدا چڕبۆتەوە.
































































