زاری كرمانجی-سۆران
لە ڕۆژی 31-7-1983 لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بە شێوەیەكی دڕندانە هەزاران ڕۆڵەی بارزانی دەستگیر كرد، گواسترانەوە بۆ باشوور و سنووری شارەكانی عێڕاق و ئەنفال و زیندە بەچاڵكران، وەك ڕێزگرتنێك لەم شەهیدو قوربانیانە ساڵانە چالاكی جۆراو جۆرو ماتەمینی لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت”.
هەر بەم بۆنەیەوە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ـی تەموزی ٢٠٢٤، لە ساڵوەگەڕی جینۆسایدی بارزانییان، بە هەماهەنگیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زانكۆی سۆران و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، دیدارێك لەژێر ناونیشانی “جینۆسایدی بارزانییەكان زامی زیندووی نەتەوەیەك” لە هۆڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سازدەكرێت.

































































