پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:
راگەیاندنی بەرێوەبەریەتی چاودێری بازرگانی سۆران، ئاگاداری گشت شوێنە بازرگانییەکان دەکاتەوە نرخی شتومەک هەڵبواسرێت لەسەر کەل وپەلەکانییان.
ئاماژە بەوەشکراوە:” لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بازاڕ بەشێوەیەکی چڕ چاودێری دەکەن، لەکاتی نەبوونی نرخ بەشێوەی هەڵواسراو، تووشی لێپچینەوەی یاسایی دەبنەوە، هەروەها لە بوونی سکاڵا لـە هەرشوێنک پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانـی لێژنەی قەزاو ناحیە بەژماری 07502125544 +07509683135 تالێپێچینەوەیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت.”
































































