” زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتى هەرێم مافى دەنگدانیان هەیە”
زارى کرمانجى-سۆران:
له ڕاگەیەندراوێكدا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، چوار نموونەی بۆ دەنگدانی گشتی لە بازنەکانی هەڵبژاردنی هەولێر، سلێمانی، دهۆکو هەڵەبجە، نمونەیەکیش بۆ دەنگدانی تایبەت پەسەندکردووە.
هەر بەگوێرهى ئامارەکانی کۆمسیۆن، دوو ملیۆنو 888 هەزارو 162 هاوڵاتی هەرێم مافى بەشداریكردنیان لە دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ههیهو کارتی بایۆمهتری دەنگدانیشیان وەرگرتووەتەوە، هاوکات هەزارو 427 بنکەو حەوت هەزارو 47 وێستگەی دەنگدانیش ئامادەکراون بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا.
پارێزگای هەولێر:
یەک ملیۆنو 16 هەزارو 357 دەنگدەر، کە 928 هەزارو 823 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی و، 82 هەزارو 525 لە دەنگدانی تایبەت لەخۆدەگرێت.
پارێزگای سلێمانی:
یەک ملیۆن و 146 هەزارو 530 دەنگدەر، کە یەک ملیۆنو سێ هەزارو 772 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی بۆیان هەیە دەنگبدەنو، 74 هەزارو 915 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت.
پارێزگای دهۆک:
738 هەزارو 193 دەنگدەر، کە 680 هەزارو 443 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتیو، 55 هەزارو 100 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت.
پارێزگای هەڵەبجە:
62 هەزارو 584 دەنگدەر،کە 59 هەزارو پێنج کەس لە دەنگدانی گشتی و، 579 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.