زارى کرمانجى:
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، داوا لە هاووڵاتییانى دەکات، بە پەلە لوبنان بەجێبێڵن، هەروەها نزیکەی هەزار و 300 هاووڵاتیی ئەڵمانی لە لوبنان، لە لیستی دۆخی بەپەلەی وهزارەتی دەرەوەدان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هێڵی ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا گەشتەکانیان بۆ لوبنان رابگرن، هاووڵاتییانی ئەڵمانی لە لوبنان دەتوانن بە هێڵی ئاسمانیی وڵاتانی دیکەی ئەوروپی لوبنان بەجێبێڵن.
بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەڵگەکان نیشانی دەدەن، کە چەکدارانی توندڕەوەی حیزبوڵا هێرشە مووشەکییەکانیان کردووەتە سەر جۆلان . لە دوای ئەو هێرشە مووشەکییە هێڵی فڕۆکەوانی لوفتنهانزای ئەڵمانی و ئێر فرانسی فەرەنسی گەشتەکانیان بۆ لوبنان راگرتووە.
کریستیانە هۆفمەن، جێگری وتەبێژیی دەوڵەتی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا داوای لە ئێران کردووە، رێگری لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەکە بکات و پێویستە کۆتایی بە هێرشانە بهێنرێت”.
ئێوارەی شەممە 27ـى تەممووز بە مووشەک هێرشکرایە سەر یاریگایەک لە ناوچەی مەجەدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلان، کە لەکاتی هێرشەکەدا یاریی تۆپی پێی تیادا دەکرا و بووە هۆی کوژرانی 12 کەسی تەمەنی 10 بۆ 20 ساڵ و برینداربوونی 19 کەسی دیکە.