رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
به درێژایی مێژوو و به‌هۆی پێگه‌ی جیۆپۆلتیكی كوردستان كه كه‌وتووته ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیار و ستراتیژییه‌وه و گرنگی زۆری له رووی سیاسی و ئابووری و سیاسییه‌وه هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رده‌وام له ژێر هێرش وپه‌ڵاماردانی وڵاتانی زڵهێز وناوچهكهدا بووه ، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی كه گه‌لی كورد زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه به ناچاری خه‌باتی چه‌كداری له پێناو رزگاربوونی له ژێر سته‌مكاری و ئازادی خاكه‌كه‌ی به‌رپاكردووه وله هه‌مانكاتیشدا هه‌میشه ئاماده‌بووه كه به‌رێگه‌ی دیپلۆماسی و لۆژیك و گفتوگۆی ئاشتیانه پرسه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر دیپلۆماسی كوردستان و باوه‌ری ته‌واو به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر له شۆڕشه‌كانی بارزانه‌وه تا ده‌گاته شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان و ئینجا ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 و به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی 32 ساڵ حكوومرانی گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی هه‌نگاوی گرنگ وستراتیژی و دیپلۆماسی له پێناو زیاتر ناساندنی دۆزی كورد به دونیا و چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكانی و ئینجا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و رووداو وپێشهات وگۆڕانكارییانهی 10 ساڵی رابردوو و ململانێی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بكه‌ین كه ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه توانیوێتی ئه‌و هاوسه‌نگییه بپارێزێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیرانه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكات و ده‌ستكه‌وت وقهوارهكهی بپارێزێت سیاسه‌ت ودیپلۆماسی بارزانییه ، رووداوه‌كانی 7 ساڵی رابردووی پاش 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 و هه‌وڵه‌كان بۆ گۆشه‌گیركردنی هه‌رێمی كوردستان و فشاری زۆری سیاسی و سه‌ربازی وئابووری بۆ سه‌ر گه‌لی كورد ، ئینجا هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پیلانگێری وفشارانهی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت وهاوسه‌نگی هه‌رێمایه‌تیش رابگرێت ، ناكرێت ئاماژه به گرژی و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی هه‌ندێك لایه‌ن نه‌كه‌ین كه لێره‌شدا توانی رۆڵی گرنگ وبه‌رچاو ببینێت بۆخاوكردنهوه گرژییه‌كان ، ئه‌وه‌ش بۆ دیپلۆماسییه‌تی سه‌ركه‌وتووی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه كه ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌و ئاڵۆزییانه زیان به نێوماڵی كوردستان بگه‌ێنێت.
بۆیه،دیپلۆماسیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌ته هۆی هه‌وێتی به‌هێزبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك و لایه‌كی تریش ڕێگه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه نێوخۆیی ودهرهكییانه بگرێت كه مه‌رامیان ئه‌وه بوو زیان به سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ێنن ، له بیرمان ناچێت كاتێك هێرش و ئاڕاسته‌ی مووشه‌ك و درۆنه‌كان به ئاڕاسته‌ی هه‌ولێری پایته‌خت و شوێنه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان بوو ، ئه‌وه‌ی كه توانی به چه‌كی دیپلۆماسی و هێزی نه‌رم به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرش وپهڵاماردانانه ببێته‌وه دیپلۆماسییه‌ت و لۆژیك و هێزی نه‌رمی بارزانی بوو به‌رامبه‌ر هێزی مووشه‌ك و درۆن و تێكشكاندنی گه‌مارۆی نه‌یارانی كوردستان .
به‌دڵنییاییه‌وه رۆڵ و كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له ماوه‌ی رابردوو له پێناو فراوانكردنی زه‌مینه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و سه‌ردان و دیداروكۆبوونهوهكانی له تاران وبه‌غدا و ئه‌نكه‌ره توانێوێتی كاریگه‌ری له زۆر له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت وكاردانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به هێزی نه‌رم و دیپلۆماسی كارایی توانی گرێكوێره و نیگه‌رانییه‌كان له سه‌ر ئاستی وڵاتانی دراوسێ چاره‌سه‌ر بكات ، له سه‌ر ئاستی عێراقیش توانی ببێته هه‌وێنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و له هه‌مانكاتیشدا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌ی له هێرش و مه‌ترسییه‌كان بپارێزێت و به‌ره‌و كه‌ناڕی دڵنییایی بگه‌ێنێت .