مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
باوكێك بە بیانووی پاراستنی نامووس كچە تەمەن 22 ساڵانەكەی خۆی دەكوژێت .
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان، بڵاوی كردەوە “(جانێ چووپانی) دانیشتووی گوندی كۆزەڕەش ی سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئێوارهى رۆژى شهممه لەلایەن باوكییەوە بە بیانووی بەرگری لە نامووس خنكێنراوە.”
كوشتنی جانێ لەلایەن باوكییەوە هەر وەكوو لە ڕاپۆرتەكەی تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان هاتووە “لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەم ژنە و خزمێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرابووەوە، هەر ئەمەش وایكردووە باوكی لە ماڵەكەی خۆیاندا دەست بخاتە سەر گەرووی كچەكەی و بیكوژێت .”
جانێ هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی دوو منداڵی بچووك بوو.