زاری كرمانجی-سۆران:
بەکارهێنانی “شەفتی مووسی تراشکردن” لە تراشخانەکان قەدەغە کرا و پێویستە لە جیاتی ئەو، “گوێزانی سەفەری” بەکاربهێندرێت.
بە بڕیاری د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بەکارهێنانی “شەفتی مووسی تراشکردن” لە تراشخانەکان قەدەغە دەکرێت.
وەزیری تەندروستی بڕیارەکەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و داوای لە تیمەکانی چاودێریی بەڕێوەبەریاتەییەکان کردووە، سەرتاشخانەکان پابەند بە بەکارهێنانی “گوێزانی سەفەری – Disposable” لە جیاتی “شەفتی مووسی تراشکردن” بکەن.
بە گوێرەی بڕیارەکە، پێویستە “گوێزانی سەفەری” تەنها یەکجار بەکاربهێندرێت. هاوکات وەزیری تەندروستی لە گشتاندنەکەیدا داوای کردووە بەکارهێنانی “گوێزانی سەفەری” بکرێتە مەرجێکی سەرەکی بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندوستیی سەرتاشخانەکان.
