مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی فەلەستین، لە ئامارێكدا كوژرانی چوار سەد مامۆستا و دە هەزار قوتابی بە هۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند .
ئەمجەد بەرهەم، وەزیری پەروەردە و فێركردنی فەلەستین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند “لە ئاكامی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، كە لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، ١٠ هەزار قوتابی و ٤٠٠ مامۆستا كوژراون.”
دەشڵێت “نزیكەی 39 هەزار قوتابی قۆناخی ئامادەیی لە غەززە نەیانتوانیوە تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام بدەن.”
































































