مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی فەرمانێكی كارگێڕی دەستەی حەشدی شەعبی، حەشدی توركمانی تێكەڵ بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە دەكرێت و هیچ هێزێك بەو ناوە نامێنێتەوە .
دوێنێ یەكشەممە 28ـى تەممووز، لە نووسراوێكی فەرمی كە واژۆی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەرە، بڕیاری هەڵوەشانەوەی حەشدی توركمانی درا و چەكدارەكانی تێكەڵ بە فەرماندەیی میحوەری باكوور لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە دەكرێت،”
ئەگەرچی بەر لە بڕیارەكە توركمانەكان ناڕەزایی خۆیان نیشان دابوو، لەگەڵ ئەوەشدا حەشدی توركمانیش هۆشدارییان دابوو، ئەگەر بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت هەڵوێستیان دەبێت.