” لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لە 400 كەس تووشبوونە”
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند ” تووشبون بەڤایرۆسی جگەر لەزیاد بووندایەو تەنها لەشەش مانگی ئەمساڵ زیادتر لە 400 كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە”.
د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بە ئامارەكان كرد و گووتی ” ئامارەكان دڵخۆشكەرنینو لەشەش مانگی ئەمساڵدا، سەروو 400 كەس دەستنیشانكراون توشبوی ڤایرۆسەكەن، كەواتە بەردەوام توشبون بەڤایرۆسەكە هەیە، دەتوانرێت پێشگریشی لێبكرێت بەپێدانی ڤاكسین بۆ ئەو منداڵانەی كە لەدایك دەبن، لەهەرێمی كوردستان ئەو منداڵانەی لەدایكدەبن ڤاكسینیان بۆ دابینكراوە، هاوكات ئەوانەی كاردەكەن، پشكنینیان بۆ دەكرێت، ئەوانەشی كە تووشی بوون، چارەسەر وەردەگرن”.
لەبارەی جۆر و ئاستی مەترسی نەخشییەكە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گووتی “ڤایرۆسی جگەر لەجۆری C و B لەنەخۆشییە قورسەكانن كە ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت دەبێتە یەكێك لەڤایرۆسە كوشندەكان، لەبەرئەوە ساڵانە زیاتر لە 300 هەزار پشكنین ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی یاخود قەستەرە دەكەن بۆ ئەوەی دڵنیابین كە تووشبووی ئەو ڤایرۆسە نین”.
لەبارەی ئەو كەسانەی زیاتر مەترسی تووشبوون بەم ڤایرۆسەیان هەیە، د. دلۆڤان محەمەد، روونیكردەوە “پزیشكو كارمەندەكانی تەندروستی زیاتر دووچاری ئەو ڤایرۆسە دەبن، بەتایبەت ئەوانەی نەشتەرگەریی بۆ ئەو نەخۆشانە دەكەن كە دووچاری نەخۆشییەكە بوونە، بۆیە دەبێت ئەوان ڤاكسین وەربگرن، یاو ئەوانەی لەدەرەوەی هەرێمەوە دێن، پشكنینیان بۆ دەكرێت”.
سەبارەت بەو ڤایرۆسانەی لە كوردستان بوونیان هەیە، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گووتی “ڤایرۆسی جۆری A و B و C لەكوردستان هەن، جۆری ئەی مەترسی نییەو پێویستی بەچارەسەر نییە، سێ پشكنینی ڤایرۆسیش دەكەن لەجۆری جگەری Bو Cو ئایدز، ئەگەر لەو پشكنینانە دەركەوت، تووشبووان چارەسەر وەردەگرن، بەئاستێكی زۆرباش توانراوە كۆنتڕۆڵی نەخۆشییەكە بكرێت بەتایبەت لەڕێگە نەدان بەهاتنە ژورەوەی ئەوانەی هەڵگریی ڤایرۆسەكەن بۆ هەرێم، ئەوانەی لەناوخۆش هەڵگریی ڤایرۆسەكەن، چارەسەرییان پێدەدرێتو دەخرێنە ژێر چاودێریی”.
































































