مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردۆغاندا دەڵێ “سەددام حوسێنت بیر ماوە كە هەڕەشەی دەكرد چۆن كۆتایی هات؟”
ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لە تویتێكدا وێنەیەكی سەددام حسێن و ئەردۆغانی داناوە و نووسیویەتی “باشترە ئەوەت لە بیر بێت، هەڕەشەكانی سەددام حوسێن بەرەو كوێ چوون و چۆن كۆتاییان هات؟ “
وەڵامەكەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوای وتارەكەی ئەردۆغان دێت لە یەكێك لە كۆبوونەوەكانی پارتەكەی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی توركیا كە ڕاگەیاندبوو “چۆن توانیمان بچینە ناو قەرەباخ و لیبیا، بە هەمان شێوە دەتوانین بچینە ناو ئیسرائیلیش.”