زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمرۆ دووشەممە بایەكی بەهێز لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت لە سنووی سلێمانی هەڵدەكات و كەشناسانیش هۆشداری دەدەن بە هاووڵاتیان.
شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند، ئەمرۆ دووشەممە بایەكی زۆر بەهێز هەڵدەكات، ئەم بایە پێی دەگوترێت بای باكوور و بای باكووری ڕۆژهەڵات، خێرایی ئەم بایە بە جۆرێك دەبێت خێراییەكەی دەگات بە نزیكەی 65كم، ئەم خێرایە زۆرەش مەترسی دروست دەكات لەسەر شكانی درەختەكان و جوولە پێكرد بە كەپر و كەلوپەلە جووڵاوەكان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی ناوچەی سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین دەكرێت ئەمرۆ هەوڵبدەن لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە یاخوود گەر كەلووپەلێكی جوولاویان هەیە توندوتۆڵی بكات، هاوكات ڕێنمایش بە شۆفێران دراوە لەبەر مەترسی شكانی دارەكان خۆیان بە دوور بگرن لە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە ژێر دار و درەخت.
بەپێی هەندێ سەرچاوەی تر بێت، بەرزترین ئاستی خێرایی با دەگات بە 80كم، وە نزمترین ئاستیش لە ناوچەكانی دەرەوەی سلێمانی دەبێت كە تیایدا خێراییەكە 10 – 25كم دەبێت.