زاری كرمانجی-سۆران:
كۆنسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان داواكارییان پێشكەش بە حكوومەتی وڵاتەكەیان كردووە و بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییەكانی ڤیزادا بكەن، چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای مانگی ئایندە گۆڕانكاری لە نرخەكەیدا بكرێت.
داوا كراوە نرخی ڤیزا بۆ كەسانی خوار 15 ساڵ و سەرووی 50 ساڵ بكرێتە بەخۆڕایی، هەروەها بۆ كەسانی 15 بۆ 50 ساڵ نرخەكەی لە 185 دۆلارەوە بۆ 120 دۆلار كەم بكرێتەوە.
لە دوو هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتەكانی دەرەوەی عێراق و توركیا بابەتی كەمكردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی ڤیزایان تاوتوێ كردبوو.































































