شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەمشەو بەدواوە بایەکی بەهێز دەستپێدەکات و بەتایبەت لەسنوری سلێمانی و دەڤەری راپەرین و پشدەر خێرای و توندی باکە بۆ سەرووی ٦٠ تا ٨٠ کم زیاتر چالاک ئەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند” لە ئەنجامی کاریگەری پاڵەپەستۆیەکی ساردی ھەوا کە لەرووسیاوە ڕوودەکاتە ناوچەکانی باکوری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان لە درەنگانی ئەمشەو بەدواوە بایەکی فێنک و بەھێز لە باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک ئەبێت بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و دەڤەری پشدەر و راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر خێرای باکە لەنێوان ٢٠ بۆ ٥٠ کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت ھەندێکیش کاتیش بەتایبەت لەسنوری سلێمانی و دەڤەری راپەرین و پشدەر خێرای و توندی باکە بۆ سەرووی ٦٠ تا ٨٠ کم زیاتر چالاک ئەبێت “.
ئاراس جەبار سەبارەت بەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان وتی” کاریگەری کەمتر ئەبێت لەنێوان ١٠ تا ٢٥کم ، کاریگەری ئەم با بەھێز و بارستە ھەوایە تا نیوەرۆی دوو سبەی رۆژی سێشەمە ٣٠ی تەموزبەردەوام ئەبێت” .
ئەو کەشناسە راشیگەیاند” پلەی گەرمی سبەی دووشەمە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٥ پلە نزمدەبێتەوە ھەست بەفێنکی و ساردی کەش دەکرێت بەتایبەت لەناوچەی شاخاویدا و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان پلەی گەرمی بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، وە لەکاتەکانی بەیانیدا سبەی ئەگەری ھاتنی ھەور لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە ھەیە بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی قەزای چۆمان و لەگەڵ بارینی کەمێک باران بۆ ماوەیەکی کورت” .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی
ھەولێر ٤١ پلە
سلێمانی ٣٦ پلە
دھۆک ٤٠ پلە
ھەڵەبجە ٤١ پلە
کەرکوک ٤٣ پلە
ئیدارەی گەرمیان ٤٥ پلە
ئیدارەی راپەرین ٣٧ پلە
ئیدارەی سۆران ٣٥ پلە
ئیدارەی زاخۆ ٤١ پلە
بەغداد ٤٣ پلە
بەسرە ٤٥ پلە
ئەنبار ٣٩ پلە
نەجەف ٤٤ پلە
نەینەوا ٤١ پلە
واسیت ٤٥ پلە