بەپێی هەواڵی كەنالەكانی راگەیاند ” ڕێژەی کوشتن لە عێراق بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە” ئەمە لە كاتێكدایە رێژەی كوشتن لە هەرێمی كوردستان زۆر كمی كردووە.
ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاوی كردەوە” ژمارەی كردەوە تاوانكارییەكان لە عێراق لە ماوەی مانگی حوزەیران بۆ بەرزترین ئاست بەرز بووەتەوە، بەو پێیەی بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە.“
ماڵپەڕەكە زیاتر نووسیویەتی”ژمارەی قوربانیان لەم مانگەدا گەیشتووەتە 40 کەس، دوای ئەوەی لە مانگەکانی ئایار و نیسان و ئاداردا لەنێوان 23 بۆ 29 کەسدا بووە.“
ئەو سەرچاوەیە بۆ ( بەغداد الیەوم) ئاشكرای كردووە”بەو پێیەش بێت ڕێژەی کوشتن لە عێراق، بە بەراورد بەو ڕێژەیەی لە سێ مانگی پێش خۆیدا هەبووە، لە مانگی حوزەیران بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە”.
ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێشتر بڵاو كراونتەوە رێژەی تاوانی كوردشتن لە هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زۆر كمی كردووە.