لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژە بە شێوازی وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكان دەدات و روونكردنەوەی لە بارەوە داوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28-7-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ئاماژە روونكراوەتەوە ” بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری، تەنیا لە وەرگرتنی ئەم جۆرە باجانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە، بەرپرسیارە و وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک بە ناوی باج لە هاووڵاتییان، جیا لەوانە ئێمە لێی بەرپرسیار نین”.
شێوازەكانی وەرگرتنی باجیان بەم شێوەیە روونكراوەتەوە :
1 – باجی كۆمپانیاكان: ئەم باجە لە قازانجی ئەو كۆمپانیایانە وەردەگیرێت، كە لە ئەنجامی چالاكییان لە هەرێمی كوردستان بەدەستیان هێناوە بە ڕێژەی 15% بەپێی یاسای باجی دەرامەت ژمارە 113 ساڵی 1982ی هەمواركراو.
2 – هیچ باجێك ناكەوێتە ئەستۆی كۆمپانیا ئەگەر قازانجی نەكردبێت.
3 – كۆمپانیاكان لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی 10 ساڵ لە باج دەبەخشرێن، لە ڕێكەوتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەوە.
































































