مەهدی محەممەد – ڕواندز :
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینى ههرێمى كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا داوا لە خانەنشینان دەكات سبەی دووشەممە سەردانی بانك و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناوچەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی زەوی .
لەمبارەیەوە، هۆشمەند ڕەسول بەڕێوەبەری بانكی ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ فۆرمەكانمان بە دەست دەگات و بەیانی دووشەممە 29ی تەممووز، دابەشی سەر خانەنشینانی (شارستانی و سەربازی) سنووری قەزای ڕواندز دەكەین، كە ژمارەیان هەزار كەسە،”
هۆشمەند دەشڵێت “ئەوانەی پێشتر سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی زەوی و خانوو لە حكومەت، لەگەڵ ئەوانەش كە وارسن فۆرمیان پێ نادرێت .”
ئاماژە بەوەش دەكات فۆڕمەكان دوای پڕكردنەوەیان، لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینییەوە دەگەڕێندرێنەوە .
بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، نزیكەی 260 هەزار خانەنشین لەهەرێمی كوردستاندا هەن.

































































