زاری كرمانجی-سۆران
هەنگاوەكان بەردەوامن بۆ درووستكردن و دامەزراندنی كارگەی ڕێسایكلین لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاریكراوە.
خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” لە پێناو چارەسەر كردنی كێشەی زبڵ و خاشاكی شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شوێنێك لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران دەست نیشان كراوە، بۆ دروستكردن و دامەزراندنی كارگەی ڕیساكلین، كاركردن لەم ڕووەوە بەردەوامی هەیە”.
ئاشكراشی دەكات: ” كاركردن لەم شەقامەی كە بۆ شوێنی كارگەكە لێدەدرێت، بە گوژمەی 537 ملیۆن و 350 هەزار دینار، لەسەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، لەلایەن كۆمپانیای قەلەندەر لە قۆناغی جێبەجێكردنە.