مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
زانایان چارەسەرێكی نوێیان بۆ سەر ڕووتانەوەی بۆماوەیی دۆزییەوە، كە باوترین هۆكاری هەڵوەرینی قژە لە پیاوان له سهرتاسهرى جيهان.
چیرۆكی چارەسەرییەكە لەو كاتەوە دەستی پێ كرد كە زانایانی زانكۆی شیفیڵدی بەریتانیا توێژینەوەیان لەسەر شەكر ئەنجامدا، كە بە شێوەیەكی سروشتی لە جەستەدا هەیە و یارمەتیدەرە لە دروستبوونی DNA.
لە كاتی لێكۆڵینەوە لەسەر دوو مشكی تاقیگە، لە چۆنیەتی چاككردنەوەی برینەكان ئەم پۆلیساكاریدانە كاتێك بە شێوەیەكی سەرەكی دەدرێن، زانایان تێبینییان كردووە كە پەڕەكانی دەوروبەری برینەكان خێراتر گەشە دەكەنەوە لەسەر ئەو مشكەی چارەسەری بۆ كراوە بە بەراورد بە مشكی چارەسەرنەكراو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، تیمەكە بڕیارییان داوە لێكۆڵینەوەی زیاتر بكەن.
هەروەها زانایان ڕاگەیاندووە كە بە تەكنۆلۆژیای سێ ڕەهەندی هەنگاوێك لە چارەسەركردنی سەر ڕووتانەوە نزیك بووینەوە و چارەسەرێكی كاریگەریان دۆزیتەوە كە لە توێژینەوەكەدا تیمەكانمان جێڵێكی نا ژەهراوی و زیندوویان پەرە پێدا كە لە دیۆكسی ڕیبۆزی شەكر دروستكراوە، پاشان چارەسەرەكەیان بۆ مۆدێلی مشكی سەرڕووتاوی نێر بەكارهێنا كە بەدەست هەڵوەرینی قژەوە بەهۆی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆنەوە دەیناڵاند و هەموو ڕۆژێك توێژەران ژەمێكی كەمی جێڵی شەكری دیۆكسی ڕیبۆزیان بەسەر پێستی بەركەوتوودا دادەكرد و لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا پەڕەكانی ئەم ناوچەیە گەشەیەكی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و قژی درێژ و ئەستووری لێ بەدەر كەوت.”
زانایان ئاشكراشی دەكەن كە جێڵی شەكری دیۆكسی ڕیبۆز یارمەتی گەشەسەندنی قژ دەدات بە ڕێژەی لەسەدا ٨٠ بۆ ٩٠ لە مشكە نێرەكان كە تووشی سەر ڕووتانەوە هاتوون.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، ئەم چارەسەرەیە نزیكەی 40%ی دانیشتووان دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA) تا ئێستا تەنیا دوو دەرمانی بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە پەسەند كردووە.


































































