” بە تەواو بوونى پڕۆژەکە، جووتیارانى دوو گوند سوودمەند دەبن”
بەختیار سەباح-چۆمان:
لە سنوورى قەزاى چۆمان، بۆ هەردوو گوندى مەران و باسان، پڕۆژەیەکى ئاودێرى کشتوکاڵى گرینگ، لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران جێبەجێ دەکرێت.
دڵشاد حوسێن، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى چۆمان بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” پڕۆژەى ڕاکێشانى بۆڕى ئاو لە ڕووبارى پڕژێ بۆ هەردوو گوندى مەران و باسان، بە درێژایى سێ کیلۆمەتر، لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بە بڕى ٦٩ ملیۆن دینار، لە رێگەى قایمقامیەتى قەزاى چۆمان بە شێوەى راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت”.
هەروەها گووتیشى: ” پڕۆژەکە بۆ مەبەستى ئاودێرى کشتوکاڵ و باخچەکانە، کە بە تەواوى جووتیارانى هەردوو گوند لێى سوودمەند دەبن، ئێستەش لە سەدا سى کارەکانى پڕۆژەکە تەواو بووە”.