زاری كرمانجی-سۆران
بە گۆتەی سەرۆكی شارەوانی سۆران، زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵك و زەووی شارەوانی، لە سنوورەكەیان كەمی كردووە هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.
ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی شارەوانی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهۆی توندكردنی ڕێكارە یاساییەكان و كارا بوونی لیژنەكانمان، لە ئێستادا بۆ سەرووی 90% دیاردەی زێدەڕۆیی بۆ سەر زەووی و موڵكی شارەوانی لە سنوورەكەمان كەمی كردووە، رێگەش بە كەس نادرێت زێدەڕۆیی بكات”.
گووتیشی: ” هۆكاری كەمبوونەوەی زێدەڕۆییەكان، جگەلە كارابوونی لیژنەكانمان، لە هەمانكاتیشدا پێدانی مۆڵەت بە هاووڵاتییان بۆ دروستكردنی خانوو لەسەر زەووی سندوقی، كاریگەری باشی هەبووە لەسەر ئەوەی هاووڵاتییان لە بری زێدەڕۆیی داواكاری دروستكردنی خانوو پێشكەش بكەن.
































































