بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر پێشنیازی ئەوان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی رسووماتی دانانی رەهن، ئەو بڕیارەش لە ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی7ی2024ەوە جێبەجێ دەكرێت.
د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی باسنیوزی گووتووە”لەسەر پێشنیازی ئەوان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی رسووماتی دانانی رەهن، کە پێشتر 2.5% بوو، لە کاتی هەڵگرتنیشی 2.5% بوو، بەمەش کۆی رەهنەکە دەیکردە 5%، ئێستا رەهنەكە كەم كراوەتەوە و بە دانان و هەڵگرتن بووە بە 1%، ئەمەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندایە”.