زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی مریشكی زیندوو بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبووەنەوە كردبوو، بەڵام لە ئێستادا ڕووی لە دابەزین كردووە.
لەمبارەیەوە عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” مریشكی زیندوو نرخێكی جێگیر كراوی نییە، بەڵكوو ماوە بە ماوە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەك لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لەبەرزبوونەوە كرد، كەچی لە ئێستادا نرخەكەی كەمێك دابەزیووە”.
گووتیشی، لەماوەی ڕابردوودا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ سەرووی 3600 دینار بەرزببووە، كەچی لە ئێستا نرخەكەی 2900 دینارە، بەمەش هەر كیلۆیەك 700 دینار دابەزیووە.