زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، رایدەگەینێت، پێشتر وەزارەتی ئەوقاف بە نوسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ گرتنەبەری ئەو رێكارانە دژی ئەو كەسانەی كە لە رێگەی دینەوە كاری نایاسایی و سیحر و جادوو دەكەن.
د . پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەو كەسانەی ئەو كارانە دەكەن لە ژێر هەر ناوێك بێت بەپێی ئەو رێنمایەی وەزارەتی ناوخۆ دەری كردووە، لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ دەكرێت، فێڵ لە خەڵكی دەكەن، لە هەمان كات لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش كارێكی نەهی لێكراو و بەتاوان ئەژمار دەكرێت .
دووپاتی كردەوە، ئەوانەی کاری سیحر و جادوودەکەن، خوای گەورە نەهی لێكردووە و بە تاوانێكی گەورەی داناوە، یەكێك لەوانە بەرامبەر بە خوای گەورە ئیمان لاواز ئەبیت و لەلایەكی دیكەشەوە هۆكاری سەرەكییە بۆ تێكدانی شیرازەی خێزان و كۆمەڵگە .
بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، گووتیشی:” هەر كەسێك بەڵگەی هەبێت لەسەر جادكەرو ئەوانەی سیحر دەكەن لە سنووری ئیدارەی سۆران، ئاگادارمان بكەنەوە تا رووبەڕووی یاسایان بكەینەوە .