بەختیار سەباح-زاری کرمانجی:
لە دوو گوندی ئیدارەی سۆران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/هەولێر، 32 پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرانەوە.
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین/ هەولێر بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لە دوو ئەرکی جیادا، لە گوندی سێلکێی سەر بە ناحیەی شێروان مەزن و گوندی نزاری سەر بە قەزای سیدەکان، 32 پارچە و پاشماوەی تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرانەوە” .
گووتیشی” : دواتر لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە، EOD سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکی و چارەسەرکران”.