نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، توركیا گوندێکی سنووری ناحیەی ئاغجەلەری لە قەزای چەمچەماڵ بۆردومان كردو بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە میدیاكانی گووت“،“ سەعات 12:30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی توتەقەڵ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنوری چەمچەماڵ بۆردومانکراوە و ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتوەتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
گووتیشی“ بۆردوومانەکە چەند کیلۆمەترێک لە دوری شوێنی نیشتەجێبونی گوندنشینەکان بوە و جاری دیکەش ئەو سنوورە بۆردومانکراوە”.