زاری كرمانجی-دیانا
دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن كۆمەڵێك گەنج پۆندێك بۆ مەلەكردن لە سەر ڕووباری باڵەكیان لە سنووری ناحیەی دیانا دروست كرا، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە تێكدراو هۆكارەكەش ئاشكرا دەكرێت.
لەمباریەوە فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی ڕێنماییەكانی سەرچاوە ئاوییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گلدانەوەو دروستكردنی پۆند لەسەر ڕوبارو سەرچاوە ئاوییەكان قەدەغەكراوە، مەگەر تەنها بەبڕیاری ئەوانەوە بێت، ئایا كام شوێن پێویستی بە پۆند و بەنداو و گلدانەوەی ئاوەوە هەیە”.
گووتیشی: ” هۆكارێكی دیكە دروستكردنی ئەم جۆرە پۆند و گلدانەوەی ئاو، مەترسیان لەسەر خنكان هەیە، هەر بۆیەش بڕیاری تێكدانی ئەم پۆندە دراوەو ڕێگەش بەكەس نادرێت، لەخۆیانەوە بەبێ ڕێنمایی پەنا بۆ گلدانەوەی ئاو ببەن.