زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە گوایە بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران، بگوازرێتەوە شاری هەولێر و لەوێ پۆستێكی پێبدرێت.
سەرچاوەیەك بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بڕیارە جەوهەر مەحموود، بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران، بگوازرێتەوە بۆ شاری هەولێر، دەنگۆی ئەوە هەیە وەك جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەست بەكاربێت”.
ئەم سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد: ” تا ئێستا بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران لە شوێنی خۆیەتی تا ئەو كاتەی گۆڕانكارییەكان دەست پێدەكەن.