زاری كرمانجی-ڕواندز
دوای ئەوەی دوو كەس لە سنووری قەزای ڕواندز، بە تۆمەتی سووتاندنی پۆش و پاوان و دارستان دەستگیر كران، جگەلە بەندكردنیان پێبژاردنیشیان بۆ دەكرێت.
عەقید ئەمیر خۆشەوی وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سۆران، بەزای كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەم دوو كەسەی لە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی ڕواندز بە تۆمەتی بەردانی ئاگر لە پوش و پاوانی سنوورەكە دەستگیر كران، دوای ئەوەی ڕادەستی پۆلیسی دارستانی سۆران كران، ڕووبەڕووی دادگا كرانەوەو لە ئێستا بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.
ئاشكراشی كرد: ” ئەم تۆمەتبارانە هەم بەند دەكرێن بۆ ماوەیەكی دیاری كرا، هەروەها پێبژاردنیشیان بۆ دەكرێت بە پێی ئەو زیانەی بە پوش و پاوان و دارستانیان گەیاندووە، هەروەك پێشتریش یەك لەوانە بە هەمان تۆمەتی سووتانی پوش و پاوان سروشتی دەڤەرەكە دەستگیر كرابوو.
































































