دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری كەركووك تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا،ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرکووک تەقە لە بارەگای یەکێتی کرا و زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە”.
محەمەد عوسمان، کادری یەکێتی و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکووک بە میدیاكانی ڕاگەیاند” بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک تەقە لەبارەگاکەمان کراوە”.
زیاتر روونیكردەوە ” لە دوای ئەو تەقە کردنە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ، لەسەر شەقامێکی سەرەکی بەجێماوە”.
هەر ئەمڕۆ بارەگای لقی 3ی پارتی لە کەرکووک لە لایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکرا.