زاری كرمانجی-سۆران
لە بەردەوامی گۆڕانكارییەكانی پۆستی بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی ئیدارەی سۆران، دوای گۆڕینی بەڕێوەبەری ئاماری سۆران، چەند كەسێك بۆ شوێنەكەی دەست نیشان كراون.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، دوای دەنگۆی گواستنەوەی ڕاژەی حەیدر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاماری سۆران بۆ هەولێر، چەند كەسێك بۆ شوێنەكەی دەستنیشان كراون، بەڵام تائێستا بە فەرمی كەسیان دەست بەكار نەبوونە”.
سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایگەیاند: ” لەم جۆرە كاتانەدا كەسێك لەناو بەڕێوەبەرایەتی یان فەرمانگە كارەكان بەشێوەی وەكالەت كارەكان بەڕێوەدەبات تا ئەو كاتەی كەسێك بە فەرمی دەستنیشان دەكرێت.
































































