شەهلا ڕەشید- سۆران
زۆرێك لە خانمان بۆ جوانكردنی دەستەكانیان نینۆكی دەستكرد بەكاردەهێنن، تایبەت لە ئێستا ئەمە زۆر باوە، بەڵام زۆربەی زۆریان نازانن مێژووەكەی چۆن و لە كوێ سەریهەڵداوە.
سایتی مەقالاتی فارسی بڵاوی كردووەتەوە: ” ساڵی 1954 پزیشكێكی ددان لە ئەمریكا یەكەم نینۆكی دەستكردی لە كلینیكەكەی دروستكرد، ئەوەش لە كاتێكدا بوو كە كچە مۆدێلێك لە كلینیكی ئەم پزیشكەدا نینۆكی دەشكێت ئەویش بە بەكارهێنانی پارچە كانزایەك و ئامێرێكی بچووكی ددان بزمارێكی كانزای تەنك دەبڕێت و بۆ نینۆكەكەی بەكاردەهێنێت، هەر زوو دوای ئەوە بە هاوكاری براكەی بەناوی تۆمی، یەكەمین كارگەی نینۆكی دەستكردیان دامەزراند، ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین، تەنانەت لەمڕۆشدا زۆرێك لە ئامێرە دەستكردەكانی نینۆك هاوشێوەی ئامێرەكانی ددانن.
ئاشكراشیكرد” ئەم دوو برایە توانیان یەكەم زنجیرە نینۆكی دەستكرد بەرهەمبهێنن بە جۆرە ماددەیەكی هەویری نەرم كە دروستكردنی بۆ نینۆكەكان ئاسانە و هاوشێوەی ماددەی ددانەكانە.