زاری كرمانجی-چۆمان
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەگەڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیار پڕۆژەی چاكردنەوەی شەقام و دروستكردنی سەرپۆشی جۆگامان لە گەڕەكی ڕاپەڕین لەسنووری شارەوانیمان بەسەر كردەوە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەست جێبەجێكردنی كراوە بە مەبەستی نەهێشتنی كێشەی ئاوەڕۆ و چاكردنەوەی بەشێك لە تێكچووی شەقام و گرفتی زۆری بۆ چەند ماڵێك دروست كردبوو بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە گرفتەكە چارەسەر دەبێت.
سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان، گووتیشی: ” پڕۆژەكە لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان جێبەجێ دەكرێت.


































































