زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەنەوە لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٨ دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لەشارو شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.
تێبینی؛.
١- فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون.
٢- تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.