محەممەد مەحموود- سۆران :
سەرەتای مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر کوڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە بەشداری پەروەردەکاران و توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کارەکانی دەستپێدەکات.
بەپێی راگەێیندراوی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە ” لینکی فەرمی وێبسایتی ( کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان ) بە زمانەکانی : کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە. کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان، بەئامادەبوونی پەروەردکاران و توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ١ و٢ ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت”.
ئامادەبووان بە بانگهێشتی فەرمی لە کۆڕبەندەکە بەشدار دەبن ، هەروەها بۆ سوودمەندبوونی ژمارەیەکی زیاتری بەشداربووان دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین خۆیان تۆمار بکەن لە وێبسایتی تایبەت بە کۆڕبەند. سەرەتا سەردانی وێبسایتی (www.KEF.KRD) بکەن و دواتر زمانی وێبسایتەکە بکە بە کوردی و ئینجا لە خوارەوە کلیك لەسەر ئایکۆنی ( خۆت تۆمار بکە بۆ بەشداریکردن بە ئۆنلاین) و لە کاتی کرانەوەی پەڕەی تایبەت بە بەشداریکردنی ئۆنلاین، فۆڕمی خۆتۆمارکردن پڕ بکەنەوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕم ئیمەیلێکت بۆ دێت لە لایەن وێبسایتی کۆڕبەند کە لە خوارەوەی ئیمەیلەکە لینکی تایبەت بە کۆڕبەندەکەیە. بەشداریکردن لە رێگەی بەرنامەی زووم دەبێت ، بۆیە پێویستە بەرنامەی زووم لە ئامێری مۆبایلەکەت یاخود کۆمپیوتەرەكەت داببەزێنیت.