زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی زاری كرمانجی بەهۆی بوون و سیاسەتی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) سەدان گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاوەدان نەكراونەتەوە، چەندان هاووڵاتی سڤیلی دەڤەرەكە بوونەتە شەهید و قوربانی، لە هەمانكاتیشدا وڵاتی توركیا هەمیشە پەكەكە دەكاتە پاساو بۆ تۆپباران كردن و بۆردوومان و لەشكركێشی بۆ ناو هەرێمی كوردستان، ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانی و بێزاری خەڵكەكە”.
دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ڕێگای زاری كرمانجییەوە داواكارن لە پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) بە سیاسەتە چەوتەكانی خۆیان دابچنەوەو چیتر نەبنە بار بەسەر خەڵكەكەو هۆكاری ئەوەی سوپای توركیا بیانوو بهێنێتەوە، لەم ڕێگەیەوە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان و تۆپباران بكات و سنوورەكان ببەزێنێت”.
دەشڵێن: ” ئەگەر (پەكەكە) مەبەستیان تێكۆشانە لەپێناو كوردایەتی با ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان چۆڵبكەن و خەباتیان بگوازنەوە بۆ باكوری كوردستان، نەك ببن بە داردەست و هۆكاری ڕاكێشانی سوپای توركیا، هەروەك لە ئێستادا خەڵكەكە لە ئامانج و پلانی پەكەكە تێگەیشتوون ، كەوا مەبەستیان لێدانە لە پارچەیەكی دیكەی كوردستان نەك خەبات و كوردایەتی.