کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەدوە و دەڵێت پلەکانی گەرما دادەبەزن لەگەڵ درووستبونی کەمێک تۆز و خۆڵ.
بەگوێرەی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوەبە(١-٣) پلەی سیلیزی بەراوورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشداوە سبەی هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەسنووری باشووری هەرێم کەمێک تۆزو خۆڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤١ ، سلێمانی : ٤٠ ، دهۆک : ٤٠
کەرکوک : ٤٣، هەڵەبجە : ٤١ ، زاخۆ :٤١ ، سۆران : ٤٠، حاجی ئۆمەران : ٣٠، گەرمیان : ٤٤